Apps listed473,375Added in 24 h18,672Apps mentioned on AVALW3,564AVALW article mentions16,248

Fêri: Stories & Reading

Book

Mohammed A Rahman

iPhone iPad AndroidFree
Store rating
5.0 ★
Store ratings
1
AVALW mentions
0
Price
Free
Platforms
3
Listed
Nov 10, 2026

Screenshots

Fêri: Stories & Reading screenshot 1Fêri: Stories & Reading screenshot 2Fêri: Stories & Reading screenshot 3Fêri: Stories & Reading screenshot 4Fêri: Stories & Reading screenshot 5Fêri: Stories & Reading screenshot 6Fêri: Stories & Reading screenshot 7Fêri: Stories & Reading screenshot 8

About Fêri: Stories & Reading

Fêrî: چیرۆک و خوێندنەوە دەروازەیەکە بۆ جیهانێکی پڕ لە خۆشی، فێرکاری و ناوەڕۆکی دەوڵەمەندی کولتووری کوردی بۆ منداڵان. جا چ دایک و باوک بیت، مامۆستا یان خوێنەرێکی بچووک، خۆشی و فێربوون پێکەوە کۆدەکاتەوە لە ئەپێکی جوان و ئاساندا.
بۆ منداڵان دروستکراوە
شوێنێکی سەلامەت و سەرنجڕاکێشە کە بۆ منداڵان دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەپێی خێرایی خۆیان چێژ لە خوێندنەوە وەربگرن و بگەڕێن.
پەرتووک و چیرۆک بخوێنەرەوە
کۆمەڵەیەکی گەشەسەندوو لە پەرتووکی وێنەدار، کورتە چیرۆک، چیڕۆکی فۆلکلۆری و زیاتر بە زمانی کوردی بدۆزەرەوە.

بۆ قوتابخانە و مامۆستایان
قوتابخانەکان دەتوانن پۆل دروست بکەن و بە ئاسانی بەڕێوەی بەرن.
مامۆستایان دەتوانن ئەرکی خوێندنەوە دیاری بکەن، چاودێری پێشکەوتنی قوتابیان بکەن و ڕاپۆرتی پۆل بەرهەم بهێنن.
داشبۆردی سەرانسەری قوتابخانە تێڕوانین، ڕاپۆرت و ئامار بۆ بەڕێوەبەران دابین دەکات.

بۆ دایکان و باوکان
دایکان و باوکان دەتوانن پەیوەست بن بە هەژماری خوێندنەوەی منداڵەکانیانەوە.
ڕاپۆرتی ورد وەربگرن دەربارەی کاتی خوێندنەوە، پێشکەوتن و چیرۆکە تەواوکراوەکان.
پشتگیری فێربوونی منداڵەکەت بکە لە ماڵەوە بە تێڕوانینی بەسوود.

زمانەکە بە زیندوویی بهێڵەرەوە
جا چ تازە دەستت بە فێربوونی زمانی کوردی کردبێت یان دەتەوێت زمانەکە لە ماڵەوە یان لە قوتابخانە بپارێزیت، فێری: چیرۆک و خوێندنەوە وا دەکات کە ئەم کارە خۆش، ئاسان و بەمانا بێت.

ئەمڕۆ دەست بە گەشتی خوێندنەوەت بکە – چیرۆکەکانی سبەینێ لێرەوە دەست پێدەکەن.

AVALW Coverage

Not yet mentioned in AVALW articles.